دەرئەنجامەکانی شەپۆلی جەمسەری لە غەززە: ١٢ قوربانی، داڕمانی خانووەکان
ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە غەززە، بە هۆشداریدان لەبارەی دەرئەنجامە قورسەکانی شەپۆلی بارانبارین و سەرمای جەمسەری، ڕایگەیاند لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانی مەترسیدارتر لە ئارادایە.
ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە غەززە جەختی کردەوە کە پێشتر چەندین جار سەبارەت بە پێویستیی هاتنەژوورەوەی خێرای چادری گونجاو بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارەکان هۆشداری درابوو، بەڵام ئەم پێداویستییە ژیانییە هێشتا بێوەڵام ماوەتەوە.
سەوابتە حکوومەتی داگیرکەری سەهیۆنی و سەرۆکی ئەمریکای بە بەرپرسی کەمتەرخەمی لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی مرۆیی زانی و وتی، "داگیرکەران هێشتا بەبێ هیچ ڕێگرییەکی نێودەوڵەتی لە تاوانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی غەززە بەردەوامن."
هەروەها ناوبراو باڵیۆزی ئەمریکای بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی چەواشەکارانە سەبارەت بە بڕی گەیشتنی یارمەتییەکان تۆمەتبار کرد و زیادی کرد، "تەنها ١٠ لەسەدی کۆی بارهەڵگرە یارمەتیدەرە پلان بۆ داندراوەکان گەیشتوونەتە غەززە."
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ١٢ کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی شەپۆلە جەمسەرییەکان، وێرانبوونی چادرەکان و داڕمانی بینا بۆردومانکراوەکان لە سەرانسەری غەززە شەهید یان بێسەروشوێن بوون."
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ١٣ خانوو لە ناوچە جیاوازەکان، لەوانە گەڕەکەکانی الکرامە و شێخ ڕەزوان لە شاری غەززە، داڕماون و تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا ڕووبەڕووی سەدان داواکاریی یارمەتی و ڕزگارکردن لەلایەن هاووڵاتییانەوە بوونەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاند کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لافاو و هەڵکردنی بای گەردەلوولی لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٧ هەزار چادری ئاوارەکان تووشی ژێرئاوکەوتن، ڕاماڵین، یان هەڵکەندنی تەواو بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.